ئەمریکا: تەنھا یەک بژاردە لەبەردەم ئێراندایە

28.05.2020

لڤین:

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، رایگەیاند تەنھا یەک بژاردە لە بەردەم ئێرانە یان دانوستان لەگەڵمان یان داڕووخانی ئابووریەکەی قبوڵ بکات.

برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، گرتوویەتییە بەر دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ئێران یان دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان داڕووخانی ئابووری".

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشێوەی ئۆنلاین روونیشی کردەوە، سەرکردەکانی ئێران بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە روبەڕووی بژاردەیەکی زەحمەت بوونەتەوە ئەویش یان دانوستانە لەگەڵمان یان روبەڕوبوونەوەی داڕووخانی ئابوورییە.

1746 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations