سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرا

28.05.2020

لڤین:

پەرلەمانی ئێران سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد و موحەمەد باقر قالیباف بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بوە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئێران.

سەرۆکە نوێیەکەی پەرلەمانی ئێران نوێنەری تارانە و لەكۆی 267 پەرلەمانتاری بەشداربووی دانیشتنەکە قالیباف توانی 230 دەنگ بەدەستبهێنێت بەوەش بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

لەو رکابەریەدا مستەفا میرسەلیم  12 دەنگی بەدەستهێناوە و فەرەیدون عەباسی17 دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگەکانی دیکە پوچەڵبوون.

خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران لە ٢٠ی شوباتەوە ھەڵبژێردراوە بەڵام بەهۆی بڵوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرلەمانی ئەو وڵاتە تا دوێنێ چوار شەممە کۆبونەوەی ئەنجامنەدا.

430 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations