پارێزگاری هەولێر داوایەكی تایبەتی لە حزبە سیاسیەكان كردووە

28.05.2020

لڤین:  
پارێزگاری هەولێر لە سەردانیدا بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی شارەكە داوای كردووە حزبەكان لایەنگرانیان هاننەدەن بۆ خۆپیشاندان، بەهانەشی رێگریكردن بووە لە مەترسی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا. 

لە سەردانی دوو رۆژی رابردووی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بۆ لای حزبە سیاسیەكانی شاری هەولێر، داوایكردووە حزبەكان لایەنگرانیان هاننەدەن بۆ ئەوەی خۆپیشاندان بكەن، وەك خۆی وتوویەتی لە ئێستادا مەترسی بڵاوبونەوەی جارێكی دیكەی كۆرۆنا هەیە. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "ئامانجی سەردانەكانی پارێزگاری هەولێر بۆلای لایەنەسیاسیەكان پێدانی پەیام بووە كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بەخۆپیشاندان لەهەولێری پایتەخت نادەن". 

1461 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations