تا ئێستا تەنها یەك كاندیدی وەزارەتە تەواونەكراوەكانی حكومەتەكەی كازمی یەكلاییكراوەتەوە

28.05.2020

لڤین: 
ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەكاری دەكات بۆ كۆبونەوە و تا ئێستاش تەنها یەك كاندیدی وەزارەتەكان بڕیاری لێدراوە بنێردرێتە پەرلەمان بۆ متمانە وەرگرتن. 

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران خەریكی ئامادەكاریە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە لە هەفتەی داهاتوو كە ئامانج لێی دەنگدانە بە تەواوكاری كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم. 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: هەوڵێك هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵام پێدەچێت ئەو دانیشتنە ئەنجامنەدرێت بەهۆی ئەوەی كاندیدانی وەزارەتەكان تا ئێستا یەك كاندیدیان یەكلایی كراوەتەوە. 

لەنێو كاندیدی وەزارەتەكانی حكومەتەكەی كازمیدا بە وتەی سەرچاوەكەی لڤین تەنها وەزیری نەوت یەكلایی كراوەتەوە، كاندیدی وەزارەتی دەرەوەش كە فواد حسێنە بەشێك لەلایەنە شیعیەكان رەتیدەكەنەوە بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە بنێردرێتە پەرلەمانی عێراق. 

692 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations