هێزە ئەمنیەکانی هەولێر بۆ روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندان خراونەتە ئامادەباشی

29.05.2020

لڤین:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەی خۆپیشاندان دەکرێت لە شاری هەولێر و هێزە ئەمنیەکانی شارەکەش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئەو بازگانەی دانرابون بۆ قەدەغەی هاتوچۆی جەژنیش تا ئێستا لانەبراون.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بۆ (لڤین پرێس) هێزە ئەمنیەکان بە ئاسایش و دژەتیرۆری هەولێر و زێرەڤانیەوە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ رێگریکردن لە هەرخۆپیشاندانێک لە شارەکە.

هاوکات چەند پەڕە و هەژمارێکی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش بانگەشەی خۆپیشاندان دەکەن لە شارەکە، بەڵا تا ئێستا هیچ گروپێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی بۆ رێکخستنی خۆپیشاندان رانەگەیاندووە.

وابڕیارە رۆژی دوو شەممە خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، پێشتریش لڤین ئاشکرای کردبوو لە سەردانی دوو رۆژی رابردووی پارێزگاری هەولێر داوای لە لایەنەکان کردووە کە پشتیوانی خۆپیشاندان نەکەن و داواس لەلایەنگرانیان بکەن دوور بکەونەوە لە هەر خۆپیشاندانێک کە لە شارەکە دەکرێت

ئەو بەربەست و بازگانەشی بۆ قەدەغەی ۷۲ کاتژمێری جەژن دانرابوون هەرچەندە ماوەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام  تا ئێستا لەسەر شەقامەکانی هەولێر ماونەتەوە.

3245 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations