لە هەولێر نامەی هەڕەشە بۆ رۆژنامەنوسان دەنێدرێت

29.05.2020

لڤین: 
لە هەولێر هەڕەشە لە رۆژنامەنووسێك دەكرێت پێی دەڵێن خۆی و خێزانەكەی دەسووتێنن. ئەگەر واز لە رەخنە گرتن نەهێنێت. 

هێمن ئەمین شوانی رۆژنامەنووس رایگەیاند هەڕەشەی كوشتن لە خۆی و خێزانەكەی كراوە، هەرشەشەكەش لە ڕێی نامەی مۆبایلەوە بووە، هۆكاری ئەو هەرشەشەیەش وەك خۆی دەڵێت ئەوە بووە كە وتوویەتی "كەس لافی كوردایەتیمان بەسەر لێنەدات، چونكە خۆم لە هەموو كەس زیاتر بە دڵسۆزی خاك و خۆڵی كوردستان دەزانم". 

ئەو رۆژنامەنوسە دەشڵێت "خەڵك قوربانیداوە مافی خۆیەتی لە ژیانێكی ئارام و ئاسودە بژی.... ئێمە ڕەخنە دەگرین بەزمانی ڕەخنە دەمانەوێ ئایندە باشتر بكەین...بۆیە ئەو جۆرە هەرەشانە لە ڕەخنەی بونیادنان ساردمان ناكاتەوە...فەرموون بزانن بەهەڕەشە دەگەنە كوێ".

ئەو رۆژنامەنوسە دەشڵێت "لەم دەقەیەوە ڕایدەگەێنم بچوكترین شتم لێبكرێ لە ئەستۆی دامەزراوە ئەمنیەكانی سنوری پارێزگای هەولێرە". 

هاوكات هەر ئەمڕۆش هێمن مامەند، رۆژنامەنوسی هەولێر وێنەی نامەیەكی بڵاو كردەوە كە بە هەمانشێوەی ئەم رۆژنامەنوسە هەڕەی لێكراوە بەوەی كە گوایە وێنەی نەشیاوی بڵاودەكەنەوە و رۆژ1نامەنوسەكەش بێمنەتی خۆی دەربڕیوە لەو كارەیان. 

ئەو نامەیەی بۆ هێمن شوانی نێردراوە:

 

ئەو نامەیەیە بۆ هێمن مامەند نێردراوە

4049 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations