وەزارەتی دارایی تا ئێستا پارەكەی بەغدادی وەرنەگرتووە

29.05.2020

لڤین: 
ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژی 24ی مانگەوە بڕیاری گواستنەوەی بۆسەر هەژماری حكومەتی هەرێم دەركردووە تا ئێستا رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم نەكراوە. 

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، بڕی ئەو 400 ملیار دینارەی وەزیری دارایی عێراق لە 24ی مانگ داوای كردووە بانكی ناوەندی بیخاتە سەر هەژماری بانكی هەرێمی كوردستان تا ئێٍستا رادەستی وەزارەتی هەرێم نەكراوە. 

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی راگەیاند، ئەگەر ئەو پارەیە لەم هەفتەیەدا رادەستی وەزارەتی دارایی بكرێت ئەوا بە دڵنیایی لە هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دابەش دەكرێت بە هەمان خشتەی مانگی پێوو.

4010 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations