ئەمشەو ئاماری مەترسیدار لە سلێمانی رادەگەیەندرێت

01.06.2020

لڤین: 
لە ئامارەكانی ئەمشەوی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ئاماری مەترسیدار لەبارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە بڵاودەكرێتەوە.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند ئەمشەو ژمارەیەكی مەترسیداری كۆرۆنا لە سنوری سلێمانی رادەگەیەندرێت كە لە 150 توشبوو زیاترە. 

سەرچاوەكەی لڤین بە نیگەرانیەوە باسی لە دۆخی شارەكە كرد لە حاڵەتەكانی كۆرۆنادا وتی: لە سلێمانی هەمیشە ئامارەكانی پشكنین كەمترن بەراور د بە شارەكانی دیكەی هەرێم، هەرچەندە پشكنینەكانی ئەمڕۆ كەمبوون بەڵام ئامارەكانی تووشبوون زۆر زیاترن لەوەی چاوەرمان دەكرد.  

روونیشیكردەوە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلای منە ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لەمڕۆدا زیاترە لە 150 حاڵەت ئەوەش ئامارێكی زۆر مەترسیدارە لەسەر ئاستی عێراقدا. 

ئەو سەرچاوەیە تكای لە هاوڵاتیان كرد خۆیان بپارێزن، گرنگی بدەن بە خۆپاراستن چونكە چیتر لێرە بەرەودوا تەندروستی شارەكە بێتوانا دەبێت بەرامبەر بە زۆری ئەو حاڵەتانەی هەیە.  

4427 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations