بەرزترین رێژەی مردن لە عێراق بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکرا

02.06.2020

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردودا 519 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەوەش بەرزترین ژمارەی تووشبوانە كە لە رۆژێكدا لە عێراق تۆماركرابێت.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ 13 هەزار و 463 پشكنینی نوێی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی گشتی پشكنینەكانی لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە لە عێراق گەیشتوەتە 251 هەزار و 714 پشكنین.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشكرد "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 519 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 233 كەسیش چاكبوونەتەوە و 20 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاند، تا ئێستا 7387 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 3508 كەس چاكبونەتەوە و 3644 كەسیش لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر  و 235 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

877 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations