حكومەتی هەرێم: بەپێی ئەو داهاتانەی دێتە بەردەستی حكومەت بۆ موچەی دابین دەكەین

03.06.2020

لڤین: 
حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە وادەی دابەشكردنی موچەیان راگەیاندبێت و دەشڵێت حكومەت ئامادەیە سواڵ بۆ خەڵكی كوردستان بكات نەك وابكات خەڵكی هەرێم سواڵ بكەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: حكومەت ئامادەیە سواڵ بۆ خەڵكی كوردستان بكات نەك وابكات خەڵكی هەرێم سواڵ بكەن.

ئەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: حكومەتی هەرێم قەرزی كردووە و لەگەڵ داهاتی حكومەت و هەندێك پارەی پێشینەی فرۆشتنی نەوت هەبووە موچەی پێداوە، تا ئێٍستا لە ساڵی 2020دا حكومەت چوار موچەی داوە نەك یەك موچە بۆیە ئەمە با روون بێت لاتان و چەواشەكاری تێدا نەكرێت.

ئەو رەتیكردەوە هیچ وادەیەكیان بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران دیاری كردبێت و دەڵێت: ئێمە نەمانتووە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو موچە دابەش دەكەین، بەپێی ئەو داهاتانەی دێتە بەردەستی حكومەت بۆ موچەی دابین دەكەین. 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رونیشیكردەوە لە ئێٍستادا خەرجی وەزارەتەكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكراوەتەوە و دەڵێَت "لە 245 ملیۆن دۆلارەوە كەمكردۆتەوە بۆ 45 ملیۆن دۆلار".

فۆتۆ: رووداو

753 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations