ئەوانەی فۆڕمی هاوكاری حكومەتی عێراقیان پڕكردووەتەوە پارەكە وەردەگرن

03.06.2020

لڤین:
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق بەدواداچون بۆ دابەشكردنی پارەی هاوكاری حكومەتی عێراق دەكات و دەڵێت ئەوانەی فۆرمەكەیان پڕكردووەتەوە و شیاوی وەرگرتنی پارەن وەریدەگرن. 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێرانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری كاری عێراق لە پەرلەمانی عێراق رونیكردەوە كە زیاتر لە ١٤ ملیۆن كەس فۆرمی وەرگرتنی هاوكاریان پڕكردووەتەوە، بەڵام زیاتر لە ١٠ ملیۆن كەس ناویان هاتۆتەوە كە بۆ هەر كەسێك (٣٠) هەزار دینار دادەنرێت بۆ ماوەی دوو مانگ. 

ئەو لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، دەشڵێت: حكومەتی عێراق زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دیناری تەرخانكردوە بۆ ئەم بابەتە، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە ناویان پركردوەتەوە و رێنمایەكان بیانگرێتەوە وەریدەگرن، هۆكاری ئەوەی كە خەڵكێكی كەموەریگرتوە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو شەریكانەی كە بەرپرسن، لە دابەشكردنی ئەو پارەیە وەك (ئاسیا حەواڵە ، زین ) كەمتر لە ١٦% یان دابەشكردووە بەهۆی كەرنتینەو و موڵەتی جەژن لە عێراق .

غالب محەمەد دەشڵێت: ئەوەی ناوی هاتۆتەوە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەو برە پارە وەردەگرن و راستەوخۆ لە عێراق بێ دەستكاری، ئەو دەنگۆیەی كەلە هەرێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە كە منحەكە وەستاوە دوورە لەراستی.

2937 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations