رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای قەدەغەكردنی نێرگەلە دەكات

07.06.2020

لڤین:
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و  داوای قەدەغەكردنی نێرگەلە دەكات بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە خێرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ئاگاداریەكدا هۆشداری دەدات لەبەكارهێنانی نێرگەلە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە یەكێك لە هۆكارەكانی خێراكردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای دادەنێت.

ئەو رێكخراوە داوا لەو وڵاتانە دەكات كە ئاسانكاریان كردووە لە رێكارەكانی رووبەڕبوونەوەی كۆرۆنا، بۆ ئەوەی بەكارهێنانی نێرگەلە قەدەغە بكەن بە تایبەتی لە كافێ و چاخانەكاندا.

924 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations