بیڵ گەیتس: ساڵێكیتری ماوە ڤاكسینی كۆرۆنا بدۆزرێتەوە

17.06.2020

لڤین: 
دامەزرێنەر و خاوەنی مایكرۆسۆفت رایگەیاند، ڤاكسینی كۆرۆنا 12 مانگی تر ئامادە دەبێت، ئاشكراشیدەكات تا ئێٍستا 250 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە بەخشیووە.
 

بیل گەیتس، خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە یەكێك لە ملیاردێرەكانی جیهانە ئێستا خاوەنی دامەزراوەی بیل گەیتسە بۆ كاری خێرخوازی لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، لەئێستادا تەواوی توانا تەكنۆلۆجییەكانی خۆیان بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە.

ناوبراو وتیشی، دامەزراوەی بیل گەیتس و مێلیندا لەئێستادا تواناكانی خۆیان بۆ روبەروبوونەوەی كۆرۆنا یەكخستووە، بەهێزی 40 ملیار دۆلاری سەرمایە روبەرووی كۆرۆنا دەبنەوە.

دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشڵ تایمز، وتیشی، دامەزراوەكەمان هاوكاری بەشێكی زۆر لەناوەندەكانی روبەروبوونەوەی كۆرۆنا دەكات و تائێستا 250 ملیۆن دۆلارم بەخشیووە. 

ئەو لەبارەی وادەی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسەكە ئاشكراشیكرد بەپێی زانیارییەكانی ئێمە لەماوەی 12 مانگی تردا ڤاكسینی كۆرۆنا ئامادە دەبێت.

659 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations