كۆرۆنا لە جیهاندا 10ملیۆن كەسی تێپەڕ كرد

27.06.2020

لڤین: 
تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 10 ملیۆن كەسی تێپەڕ كرد و ژمارەی گیان لەدەستدراوانیش گەیشتە نزیكەی نیو ملین كەس. 

بەگوێرە ئامارە تۆمار كراوەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كەمێك لەمەوبەر ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتە 10 ملیۆن 578 كەس و ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكبوونەتەوە گەیشتە پێنج ملیۆن و 414 هەزار و 677 كەس. 

هاوكات لەو ژمارە تووشبووەی هەیە تا ئێسٍتا 498 هەزار و 954كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار ملیۆن و 86 هەزار و 947 كەسیش لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە. 

تا ئێستا زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە ئەمریكا تۆماركراوە كە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیوە و دوای ئەویش وڵاتی بەرازیلە كە زیاتر یەك ملیۆن و 284هەزار تووشبووی هەیە.

ڤایرۆسەكە یەكەمجار لە وڵاتی چین بڵاوبویەوە بەڵام توانی كۆنتڕۆڵی بكات و لە ئێستادا لە ریزبەندی جیهانیدا 22هەمین وڵاتە لە ژمارەی تووشبوواندا. 

284 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations