ئەمڕۆ لە زۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا هەولێر كەوتە پێش سلێمانیەوە

29.06.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی كۆرۆنای لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە و ئاشكرای دەكات لەو ماوەیەدا  1771 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 232 تووشبووی نوێ تۆمار كراوە. 

ئەو وەزارەتە روونیكردووەتەوە لەو ژمارە توشبووە 85 كەس لە هەولێر بووە 46 كەس لە سلێمانی و 59 كەس لە گەرمیان و 27 كەسیش لە راپەڕین و یەك كەس لە دهۆك و 14 كەسیش لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 92 كەس چاكبوونەتەوە كە 63 كەسیان لە هەولێر بووە و 19 كەسیش لە گەرمیان و شەش كەسیش لە دهۆك و چوار كەسیش لە هەڵەبجە. 

ئەوەشی ئاشكراكردووە لەو ماوەیەدا 14 كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەك كەس لە هەولێر بووە و لە سلێمانی 11 كەس و راپەڕین و هەڵەبجە هەریەكەیان یەك كەس. 

لە ئێٍستادا كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 5904 ئەوش لە ئەنجامی  132 هەزار و 663 پشكنین بووە وژمارەی گیان لەدەستدراوانیش گەیشتووەتە  200 كەس و تا ئێستاش یەك هەزار و 767 كەس چاكبوونەتەوە. 

3646 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations