رەوتی حیكمە هاوپەیمانێتیەكی بۆ پشتیوانی حكومەت پێكهێنا

30.06.2020

لڤین: 
سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی رایگەیاند، وەك بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان، پارتە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوپەیمانی "عراقیون"یان پێكهێناوە و ئامانجی سەرەكییان بەهێزكردنەوەی رۆڵی دەوڵەت.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتیمانی بە بەشداری ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان پێكهێنانی هاوپەیمانیەكەی راگەیاند وتیشی، ئەو هاوپەیمانیەتییە سیاسی، پەرلەمانی و جەماوەری دەبێت و كار بۆ دەوڵەتێكی رێزلێگیراو و بەهێز دەكات.

ئەو كە بەیەكێك لە پشتیوانە بەهێزەكنای كازمی ناسراوە لەناو ماڵی شیعەدا باسی لەوەشكردوە، هاوپەیمانی "عراقیون" كار بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەیەك بۆ ئارامی سیاسی و دورخستنەوەی وڵات لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكات و پشتیوانی لە چاكسازی راستەقینە و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات.

حەكیم وتیشی: هاوپەیمانیەتییەكە بەوە جیادەكرێتەوە كە بە زمانی ژمارە كارەكانی ئەنجام نادات، بەڵكو لە رێگەی پێشكەشكردنی نمونەیەكی نوێ لە كاری سیاسی و بەرپرسیاریەتی هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كارەكانی ئەنجام دەدات.

887 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations