لەمڕۆدا 2184 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا و بوون و 110 كەسیش گیانیان لەدەستدا

02.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە 24كاتژمێری رابردوودا 2184 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 110 كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوئەمڕۆیدا ئاشكرایكرد، 11762 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و بەوەش كۆی ژمارەی پشكنیینەكان گەیشتووەتە 567 هەزارو685 پشكنین.

تەندروستی عێراق ئاشكرای كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1645 كەسی دیكە چاكبوونەتەوە ۆرینەی تووشبووەكانی ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو لە شاری بەغداد بووە. 

تا ئێٍستا لە عێراقدا 70 هەزار و 503 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لە نێویاندا 27هەزار و 912 كەس چاكبوونەتەوە و 2160كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

422 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations