لە هەرێم 254 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 10 كەسیش گیانیان لەدەستدا

02.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوو لە هەرێمی كوردستان 254 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 86 تووشبووش چاكبوونەتەوە و 10كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم تایبەت بە ئامارەكانی كۆرۆنا رایگەیاندووە لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 274 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 254 تووشبووی نوێ تۆمار كراو كە لە هەولێر 73 كەس و لە سلێمانی 86 كەس و لە گەرمیان 68 كەس و لە راپەڕین 23 كەس بووە. 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا 86 كەس چاكبوونەتەوە و 10 كەسیش گیانی لەدەستداوە كە پێنیان لە سلێمانی بووە و دوو لە گەرمیان و دوو كەسیش لە هەولێر و یەك كەسیش لە راپەڕین. 

وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە تا ئێٍستا 138 هەزار و 831 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا كۆی تووشبوانی هەرێم گەیشتووەتە شەش هەزار و 653 تووشبوو و لە نێویاندا دوو هەزار و 164 كەس چاكبوونەتەوە و 223 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

611 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations