سەرۆكی حكومەت وەڵامی چۆن وەڵامی هاشتاگی كوا 400 ملیارەكە دەداتەوە

02.07.2020

لڤین: 
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وەڵامی هاشتاگی كوا 400 ملیار دینارەكە هاشتاگی لێم بپرسەی بڵاوكردەوە و دەشڵێت من زۆر حەزم لە شێوەكاریە. 

دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام داوای كرد لە فانەكانی پرسیاری لێبكەن، هاوڵاتیان بەشێوەیەكی بەرفراوان هاشتاگی كوا 400ملیار دینارەكەیان ئاراستە كرد و زیاتر لە 45 هەزار پرسیاری لێكرابوو وەك خۆی لە وەڵامی پرسیارەكاندا رایگەیاند زۆرترین پرسیاری دووبارەی ئاراستە كراوە.

ئەو لە وەڵامەكەیدا بۆ فانەكانی دەڵێت پرسیارەكانمان پۆلێنكردووە و وەڵامی بەشێكیان دەدەینەوە و پرسیارەكانی دیكەش لە هەوڵدەدەن لە داهاتوودا وەڵامیان بدەنەوە. 

لە وتەكەیدا مەسرور بارزانی زۆرترین ققسە لەسەر چاكسازی و دەستپێكردنی چاكسازی دەكات و هیچ ئاماژەیەك بە پریاری كوا 400 ملیار دینارەكە نادات، دوای وەڵامی پرسیاری چاكسازی راستەوخۆ باس لە خولیای خۆی دەكات كە زۆر حەزی لە شێوەكاری و پاراستنی ژینگەیە. 

سەرۆكی حكومەت دەڵێت ئەگەر ئەم كارەی ئێستای نەبوایە ئەوا لە بواری پاراستنی سروشت و ژینگە كاری دەكرد و بەڵێنیش دەدات رۆژێك لە پاككردنەوەی ژینگەدا كار بكات. 

1434 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations