رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەفتەی داهاتوو هاوكاری پزیشكی بۆ هەرێم دەنێرێت

02.07.2020

لڤین: 
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هاوكاریی بۆ هەرێم دەنێرێت، تا ڕوبەڕووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە.

سامان بەرزنجی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك، ئاشكرایكرد "هەفتەی داهاتوو لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە هاوكاری دەگاتە هەرێمی كوردستان".

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە كرد "لە كۆنفرانسێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بەوردی نەخۆشیی كۆرۆنا و ڕەوشی هەرێمی كوردستانمان گفتوگۆ كرد".

ناوبراو لەبارەی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر رێكخراوەكە وتی: وێرای سوپاسكردنی ڕێكخراوەكە، داوای گەیاندنی هاوكارییەكانی تەندروستیی جیهانیمان كرد بۆ هەرێمی كوردستان.

396 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations