گرووپێكی ئێرانی بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی وێستگە ئەتۆمیەكەی ئەمڕۆ دەگرێتە ئەستۆ

02.07.2020

لڤین: 
گروپێكی ئێرانی وەك یەكەم چالاكی خۆی بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەكەی ئەمرۆی ئەسفەهانی ئێرانی گرتە ئەستۆ و دەڵێت بۆیە ئەو بنكەیە كراوەتە ئامانج تا ئێران رەتینەكاتەوە. 

گرووپێكی ئێرانی بەناوی "پڵنگەكانی نیشتمان" خۆی ناساندووە بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیەی لە وێستگەی نەتنز لەنزیك شاری ئەسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران روویدا راگەیاند و لە رێی ئیمەیلەوە نامەیەكی بۆ بەشی فارسی بی بی سی ناردووە. 

ئەو ناوەندە هەواڵە رایگەیاندووە پێش ئەوەی تەقینەوەكە بە فەرمی رابگەیەندرێت ئەوان لە ڕێی ئیمەیڵەوە ئاگادار كراونەتەوە لە ئیمەیڵەكەدا وتراوە "لە كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە تەقینەوەیەك لە دامەزراوەی نەتەنز و پێگەیەكی دیكەی ئەتۆمی لە شاری كاشان لە پارێزگای ئەسفەهان روویدا". 

لە راگەیەندراوی گرووپەكەدا هاتووە كە ‌پێگەی كاشانی ئەتۆمی و پێگە نوێكانی ‌ دامەزراوەی نەتنزیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆیه وەك ئامانج‌ هەڵبژاردووە چونكه دامەزراوەی گرنگن و لەژێر زەوی دروستنەكراون و تەقاندنەوەیان ئاسانە، جگە لەمەش دەسەڵاتداران ناتوانن نكووڵی لە رووداوەكە بكەن‌.

3237 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations