لە 24 كاتژمێری رابردوو 187 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و هەشت كەسیش گیانیان لەدەستدا

03.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 1790 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجادراوە و لە ئەنجامدا 187 تووشبووی نوێ دەتنیشان كراوە. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا لە سلێمانی 89 تووشبوو هەبووە لەگەرمیان 44 و لە هەولێر 39 و لە راپەڕین 10 و لە دهۆك پێنج كەس، هەر لەو ماوەیەدا 88 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

وەزاەرتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا هشت كەس گیانیان لەدەستداوە كە حەوتیان لە سلێمانی بوون و یەك كەسیش لە گەرمیان بووە. 

بەوەش كۆی ئەو پشكنینانەی تا ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا كراوە گەیشتووەتە 140 هەزار و 621 پشكنین و لە ئەنجامدا تا ئێستا شەش هەزار و 844 توشبوو دەستنیشانكراوە و چوار هەزار و 361 كەس لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و كۆی ژمارەی گیان لەدەستدراوانیش گەیشتووەتە 231 كەس. 

550 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations