وەزارەتی كارەبا زیاد بوونی بەرهەمهێنانی كارەبای راگەیاند

03.07.2020

لڤین: 
بەهۆی ئەوەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكانی دەربەندیخان و دووكان زیادی كردووە و پارەش بۆ كۆمپانیایەك خەرج كراوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكرد. 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند "بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لەوێستگەی غازی هەولێر زیادكرا و خرایە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی یەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی كارەبا لە 4/6/2020 بڕی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ كۆمپانیای ماس خەرجكرد". 

بڕیاردان لە خەرجكردنی ئەو پارەیە بۆ كۆمپانیاكە دوای ئەوەها كە لە 11/5/2020 بەهۆی چاكسازیی لەیەكەكانی وێستگە غازییەكان بڕی 700 مێگاوات كارەبایان كەمی كردبوو. 

وەزارەتی كارەبا راشیگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەپێی بەرنامەی بەردانەوەی ئاو لەوەرزی هاوین بڕی 80مێگاوات كارەبا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان زیاد زیادی كردووە. 

بەوەش كۆی ئەو بەرهەمی زیادی كردووە لە ئێٍستادا گەیشتووەتە 180 مێگاوات كارەبا بەڵام لە سەرتای مانگی ئایاردا حومەت رایگەیاند كە 700 میگاوات كارەبایان كەمی كردووە و هۆكاری سەرەكیشی بۆ چاكسازی و بونی قەیرانی دارایی هەرێم گێڕایەوە. 

1789 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations