هادی عەلی: كەمتەرخەمی وەزارەتی دارایی و تەندروستی بەرامبەر هەڵەبجە جێی پرسیارە

05.07.2020

لڤین: 
سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، كەمتەرخەمی هەردوو وەزارەتی دارایی و تەندروستی هەرێمی كوردستان بەرامبەر ھەڵەبجە جێگای پرسیار و نیگەرانیە.

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت "‏كەمتەرخەمی ھەردو وەزارەتی دارایی و تەندروستی ھەرێم بەرامبەر پارێزگای ھەڵەبجە لە ئاست روبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و دابیننەكردنی لانی كەمی ھاوكاری دارایی و دەرمان و كەرەستەی پزیشكی پێویست بۆ ئەو پارێزگایە جێگای پرسیار و نیگەرانیە".

ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێٍستا لە پارێزگای هەڵەبجە تا ئێستا بەگوێرەی داتا فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم 198 تووشبووی كۆرۆنا هەیە و لەو ژمارەیەش چوار كەس گیانیان لەدستداوە و 101 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

219 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations