ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبنەوە

05.07.2020

لڤین: 
ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێكی ئیداری لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە كۆدەبنەوە. 

بەگوێرەی زانیاریەكان كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ لەلایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە نوێنەرایەتی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكریچت و لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە شەماڵ عەبدولوەفا  سەرۆكایەتی دەكات. 

كۆبونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستە حكومییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە، ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان كۆدەبنەوە و لە دواین كۆبونەوەی نێوان هاوسەرۆكی یەكێتی و رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان باسلەوە كراوە دوای جێبەجێكردنی ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستە ئیداریانە یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆ لەبارەی رێكەوتنەكەی دەباشان دەست پێدەكەنەوە. 

528 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations