نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا

05.07.2020

لڤین: 

قایمقامیەتی سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی بۆ مانگی رابردوو  دیاریكرد نرخی هەر ئەمپێرێك لە نێوان پێنج هەزار تا شەش هەزار و 250 دینار دەبێت. 

ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلیەكانی لە مانگی رابردوو بە (33) دینار و نیو  دەبێت. 

لیژنەكەی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە 33 دینار و نیو بۆ مانگی رابردوو دیاریكرا، بە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (160) بۆ (185) كاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان پێنج هەزار بۆ شەش هەزار و 250دینار دەبێت.

قایمقامیەت ئەوەی روونكردووەتەوە نرخەكان بەگوێرەی پێدانی كارەبا لە گەڕەكەكان گۆڕانی بەسەردا دێت و بۆ مانگی تەمووزیش مۆلیدەكان پێویستە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە موەلیدەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن. 

2721 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations