فەرماندەیەكی پارتی بەهۆی سوكایەتی پێكردنی دەست لەكار دەكێشێتەوە

05.07.2020

لڤین: 
بەهۆی رێگەنەدان بە چوونە هەولێر بۆ وەرگرتنی موچەكەی، ئەفسەرێكی فەرماندەیی وازهێنانی لە پارتی راگەیاند و دەڵێت با تا ئێرە بێت و بەس. 

موختار خورشید هەركی، ئەفسەری فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە راگەیاند، چەند رۆژە هەوڵدەدەم بچم بۆ هەولێر بۆ وەرگرتنی موچەكەم لە كاتێكدا ئەركی من لە هەولێرە بەڵام رێگریم لێدەكرێت و ناهێڵن بچمە ئەو شارە. 

ئەو رونیكردووەتەوە لە بازگەكانی جەمەی و قەندیل ڕێگەی لێگیراوە و پێیان وتووە، نابێت بچێتە هەولێر، ئاماژە بەوەش دەكات ئەگەر بڕیاری بیچت نایاسایی بێت با بۆ هەموان وەك یەك بێت نەك واستە و واستەكاری رۆڵی تیادا هەبێت. 

ئەو ئەفسەرە باس لەوەشدەكات، كە لقی نۆی پارتی لە ئاكرێ و دەزگا ئەمنییەكانی لە گرفتەكە ئاگاداركردووەتەوە بەڵام گوێیان بە داواكاریەكەی نەداوە.

ئەو دەڵێت لێرەوە هەموو لایەك ئاگاداردەكەمەوە كە ئیتر دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش دەكەم و نەپێشمەرگایەتی دەكەم و نە كارێك دەكەم چونكە بێرێزیم پێ قبوڵ ناكرێت. 

دەقی نوسینەكەی:

نزانم وتێناگــەهم ئــەو بێ رێزیە بوجــــی
ئەز ئێك ژ ئەفـــسەر و پلەدارم ل ســلكەیێ عــەسكری ل فەڕماندەیا هەولێر
جــەند روژە هەولا هــندێ دەم كو بجم بو وەرگرتنا موجەیێ خو ئەركێ خو ل هــەولێر پایتەخـــت لێ رێگری ل من دهــێتە كرن كو نابیت بــجم بوهەولـــێر تشتێ ســەیر ئەوە وەختێ دجم هەپێش ئەوەی بابەتێ خوبێژمێ دجم بوهەولـــێر ئەفسەرێت هەرودوو بازگەها ل (جەمەی) و( قــەندیل) دبێژنە من مختار واللە نابیت بجی و هەتا رادەیەكی بێ رێزی ژی دهێتە كرن بەرامبەری من.
ئەگەر قانونی بیت رێك بوهەمیا وەكی یێك بیت درســـتە ئەژی ناجم لێ هەمی یابیە واستە و واستەكاری یێ دلێ وان لێ بیت درســـتە بجن یێ ئەو حەس نەكەن رێكێ نادەنێ وبێ رێزیێ بەرامبەر دكەن
پشتی ئەو كارە بەرامبەری من هاتیەكرن جەند روژە من لق9 یاپارتی و دزگەهێن ئەمنی ئاگەدار كر كو هاریكاربن گەمن تنێ بجم موجەیێ خو وەرگرم لێ وان ژی ج ب ئاخوتنا من نەدا
لێرە دا من دوێت هەمی خەلكێ مە ئاگەداربكەم من {استقالە }خو پێشكێش كر و جی دی وێ بێ رێزیێ قبول ناكەم و نە پشێمەرگاتیێ دكەم نە دەوامێ، جونكی ج رێزەك ل ئەفسەر و كەساتیێت مە ناهێتە گرتن ل سنورێ قەزایا ئاكرێ. مێژوو شاهدە كانێ جەند داستان و شەرێت سەخت ئەم یێت بەشدار بی بو پارێزگاریا خاكا كوردستانێ ئەو روژی هو سوكاتی و بێ رێزی بێتە كرن بەرامبەری مە ئەزیێل فەرماندا هەولێر وهەمی ژی باش من دناسن.
كا ئەزكیمە و مێژویامن جیە ماوەیەكی زورە من سەبڕ كێشای سەر وێ ناعەدالەتیێ و بێ رێزیێ لەورا ئەورو من بریاردا ب هیج شێوەیەكی من پەیوەندی ب پارتی دیموكراتی كودستانەوە نەما و ب تەمامی من پێشمەركاتی ژی هێلا و استقالا خو من یاپێشكێشی لقا 9 كری و وان روژانە دێ استڤالا خو پێشكێشی فەرماندەیا هەولێر ژی كەم و بلا هەتالێرە و بەس بیت ئەو بێ رێزیە و نایاسایە درێژبی ئیدی جهێ قبول كرنێ و بێ دەنگیێ نیە.


برایێ هــنگو
مختار خورشید هە ركی
٢٠٢٠/٧/
  


4163 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations