هەرێم و بەغداد لە رووی سەربازیەوە رێكەوتنێكیان ئەنجامدا

06.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، دواین كۆبونەوەیان لەبارەی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دۆسیەی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان لەگەڵ هێزی پاسەوانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە هەردوولا رێككەوتن لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگی و كاری هابەش لەڕووی سەربازییەوە، بە گوێرەی راگەیەندراوەكە ئەو چوار سەنتەرە لە كەركوك، نەینەوا، دیالە و مەخمور دەبن. 

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێكدا كە لە پەڕەی فەرمی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق بڵاویكردوەتەوە باسی لەوەكردوە، هەرچەندە ئامانج لە پێكهێنانی ژووری هەماهەنگی بۆ زیادكردنی كاری پێكەوەیی و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە لە ئێستادا هەیە، بەڵام تائێستا میكانیزمی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دیارینەكراوە.

1011 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations