ئەمڕۆ لە عێراق ئامارەكانی كۆرۆنا دابەزین

06.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 796 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ماوەیەشدا 94 كەس گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی تایبەت بە ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا رایگەیاند، هەزار و 724  تووشبوو نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و چاكبوونەتەوە  بەوەش كۆی ژمارەی چاكبووەكانیش گەیشتە 34 هەزار و 741 كەس.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 94 كەس گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی گیان لەدەستدراوان لە وڵاتەكەدا گەیشتە دوو هەزار و 567 كەس.

ئەوەشی ڕاگەیاندوە لە ئێستادا 24 هەزار و 967 كەس لە نەخۆشخانەكانن و لەو ژمارەیەش 337 كەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.

400 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations