پەرلەمان لەبارەی لەشكركێشیەكانی توركیا و قەرزەكانی حكومەت كۆدەبێتەوە

06.07.2020

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەكانی داهاتووی تایبەت دەكات بە لەشكركێشیەكانی توركیا و قەرزەكانی هەرێمی كوردستان. 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ، كۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەكی درێژ دواخران، بۆیە لە هەفتەی ڕابردوودا ئەم وەرزە تەشریعیەمان بۆ ماوەی مانگێك درێژ كردەوە. 

ناوبراو وتیشی: كۆبونەوەكانی داهاتووی پەرلەمان تایبەت دەبن بە هەریەك لە پرسی لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ ناو سنوری هەریمی كوردستان و قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕەوشی تەندروستی و ئامادەكارییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەرزی پایز. 

415 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations