لە هەولێر، باندێكی بە 40 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

06.07.2020

لڤین:

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر رایگەیاند، باندێكی چوار كەسیان دەستگیر كردووە كە بە نیاز بوون، 80 قاڵب ماددەی هۆشبەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا ئەو بەڕێوەبەرایەتیە روونیشیكردووەتەوە ئەو باندەی دەستگیركراوون، چوار كەسن، یەكێكیان ئێرانییە و لە كاتی مامەڵەكردن توانراوە كڕیار و فرۆشیار دەستگیر بكرێن.

باندەكە بەنیازبوون هەرێمی كوردستان وەك ترانزێت بەكاربهێنن و ئەو 80 قاڵبەی پێیان گیراوە، 40 كیلۆگرام بووە، بە گوێرەی یاسای 14ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستیپێكردووە. 

450 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations