داوا لە مستەفا كازمی دەكرێت خەڵكی شیلادزێ لە پێشمەرگەی رۆژ بپارێزێت

06.07.2020

لڤین: 
دوو پەرلەمانتاری كورد لە عێراق داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن هەرچی زووە بەدەم خەڵكی ناحیەی شیلادزێوە بچێت بەهۆی ئەوەی پارتی دەیەوێت بەهێزی چەكدار سەركوتیان بكات. 

هەریەكە لە غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین لە نامەیەكدا بۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵێنیانداوە پشتیوانی بكەن ئەگەر بێت و هەنگاوی كرداری  زیاتر بنێت و دەشڵێن: هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەركوتكردنی خەڵكی ناحیەی شیلادزێ ی سەر بە پارێزگای دهۆك ە، كە زیاتر لە ۲٠ ساڵە بەدەست بۆمبارانی سوپای توركیاوە دەناڵێنن و بەدەیان قوربانیانداوە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن "ئێمە لەلایەن ژمارەیەكی زۆر چالاكوان و دانیشتوی ناحیەی شیلادزێوە ئاگاداركراوینەتەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆسەركوتكردنی ئەم شارە هێزی چەكداری رۆژ، كە هاوڵاتی سوریان، لە شارەكەیان بڵاوەی پێكراوە و شارەكە كراوەتە سەربازگە".

ئەوان داوایان كردووەسەرۆك وەزیران "لێكۆڵینەوەی جدی لەم بابەتە بكەن و خەڵكی شیلادزێ بپارێزن"جگە لەوەش داوایانكردووە چاودێرییەكی وردتری هێزەكانی پاسەوانی سنور لە هەرێمی كوردستان بكەن كە لەلایەن پارتی و یەكێتی یەوە دەستوەردان لە كاروباریان دەكرێت و بۆ مەرامی جیاواز بەكاردەهێنرێن.

2005 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations