وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی 26 شوێنی راگەیاند

09.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لیستی خشتەی موچەی 26 شوێنی راگەیاند كە لە هەفتەی داهاتوودا موچە وەردەگرن. 

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند لە رۆژی11و 12ی ئەم مانگەدا هەریەكە لە  وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەنپێداویستی تایبەت و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و وەزارەتی سامانەسروشتیەكان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنەران و دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین و خێندنی باڵا موچە وەردەگرن. 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لە رۆژی 13ی ئەم مانگە هەریەكە لە وەزارەتی گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران موچە وەردەگرن. 

ئەو موچەیەی لە ئێٍتادا دابەش دەكرێت موچەی مانگی شوباتی ئەم ساڵە و بەشێكی زۆر لە دامەزراوەكان زیاتر لە 60 رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە. 

1938 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations