رۆژانی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی كارەبای كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەبڕێت

09.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لەپێناو خزمەتكردنی قوتابیان و بەدەنگەوەهاتنی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ هاوكاریكردنیان لە رۆژانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی  بریاریدا بڕی كارەبا بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دابین بكات. 

ئەو وەزارەتە لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە، بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان، وەزارەتی كارەبا لە كاتی تاقیكردنەوەكندا كارەبای كارگەكان دەبڕێت و دەیداتە هۆڵەكانی تاقی كردنەوە. 

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی كارەبا:

1- زیادكردنی یەكەیەكی كارەبا بەتوانای 100 مێگاوات لەوێستگەی دهۆك لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ، ئەم زیادكردنەش دەخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە بۆ سەرجەم پارێزگاكان سوودی لێوەردەگرن.

2- ڕاگرتنی پێدانی كارەبا بەكارگەكان كە بڕەكەی 250 مێگاوات كارەبا دەبێت لەرۆژانی ئەزموونەكان لە 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ.

3- سەرجەم ئەو كارەبایەی كە زیاد دەكرێت بڕەكەی 350 مێگاوات دەبێت .

4- پاش 15/7/2020 یەكەیەكی دووەمی وێستگەی خەبات بەكاردەكەوێت و 150 مێگاواتی دیكە دەكەوێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی كوردستانەوە.

277 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations