وەزارەتی تەندروستی هەرێم: 298 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

09.07.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 298 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 12 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەكانی تووشبوونی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاو كردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا 2470 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 298 تووشبووی نوێ تۆماركرا. 

ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە لە سلێمانی 107 تووشبوو تۆمار كراوە و لە هەولێر 106 تووشبوو لە گەرمیان 56 تووشبوو لە راپەڕین 20 تووشوو لە هەڵەبجە شەش تووشبوو لە دهۆك سێ تووشبوو دیاریكراون. 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا بەبێ سلێمانی 64 كەس چاكبوونەتەوە و 12 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە چوار لە هەولێر و حەوت لە سلێمانی و یەك كەسیش لە گەرمیان بووە. 

وەزارەتەكە رایگەیاندووە كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا تا ئێٍستا گەیشتووەتە هەشت هەزار و 726 كەس و 5360 كەس لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و 294 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

461 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations