وێنەگرە قات لەبەرەکانی ئێمە و وێنەگرەکەی مستەفا کازمی

18.07.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری هانا چۆمانی

وێنەگرتن جگە لەوەی هونەری دەرخستنی رووی جیاواز و مانای جیاوازەوە، هاوکات وێنە دەبێت قسەبکات، وێنەگری خولیای دەوێت وەک وێنەگری مستەفا کازمی، بەڵام حەیف وێنەگری بەرپرسەکانی ئێمە ئیش و کاریان ئەوەیە لەکاتی تۆقە و پێکەنین و دانیشتنی ئاسایی وێنە بگرن خەڵاس و براوە.

لە ساڵی ۲٠٠٥ هەتا ئەمرۆ من هەر یەک بۆ دوو شێوازی وینەگرتنم بینیوە لە وێنەگرە قات ریبات لەبەرەکانی خۆمان لە سێ سەرۆکایەتیەکە ئەوانیش یان تۆقەکردن یا دانشتن کە هەموو وێنەکان یان میدیەم یان فول لۆنگ شۆت.

وێنەگرەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کوردە و ناوی جەمال پێنجوێنی، لەدایکبووی ساڵی 1981و خاوەنی کۆمەڵێک خەڵاتی نێودەوڵەتیە لەبواری فۆتۆگرافەر و قات و ریباتیش لەبەر ناکات جەمال پێنجوێنی وێنەکانی لە رۆیترز و ئەی پی ئێف و شەرق اوست و بی بی سی و سی ئێن ئێن بڵاوکراونەتەوە پێشتر.

7262 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations