وەزارەتی دارایی خەرجی سەرجەم وەزارەتەكانی كەمكردەوە

19.07.2020

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڕیاریدا خەرجی سەرجەم وەزارەتەكان كەمبكاتەوە، بەشێك لە وەزارەتەكانیش خەرجیەكانیان راگیراوە. 

ئەو وەزارەتە لە نوسراوێكدا ئاشكرایكردووە: بە گوێرەی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان لە وەزارەت و دەستەكاندا بۆ كەمترین ئاست. 

لەبارەی خەرجی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تەنها 80٪ی خەرجیەكانیان دەدرێتێ و هاتوچۆ و تەندروستی و كارەبا 75% و لیوای نەوت و گازیش 65%ی پێشینەی مانگانەیان دەبێت. 

وەزیری دارایی رەزامەندی دراوە بە خەرجكردنی 80%ی پێشینەی مانگانەی یەكەكانی 70 و 80 و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش. بودجەی بەكاربردن بۆ كەمترین ئاست و خەرجكردنی لە 50%ی پێشینەی مانگانە بۆ دامودەزگا و وەزارەتەكان دەبێت. 

هەروەها بڕیاردرا 75%ی پێشینەی مانگانە بۆ ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی وەك، كارەبا و  پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، ڕێگاوبان، تەندروستی و شارەوانییەكان خەرجبكرێت. بڕیاریشیداوە بودجەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی وەزارەتەكان، ئەو وەزارەتانەش خەرجییەكانیان لەسەر داهاتی خۆیان هەیە، خەرجیەكانیان رادەگیرێت. 

1719 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations