سوودەكانی شووتی

21.07.2020

لڤین: 
شووتی یەكێكە لە میوەكانی وەرزی هاوین و 95% ی پێكهاتەكەی ئاوە و لەش بە تەڕی دەهێڵێتەوە و بڕێكی كەم پرۆتین و، چەوری و خوێی كانزایی و نیشاستە و رێژەیەكی زۆر شەكری رووەكی تێدایە.


سوودەكانی شووتی بۆ تەندروستی:
میز هێنەرە و بۆ لابردنی بەرد و رەمڵی‌ گورچیلە زۆر بە سوودە.
ڤیتامین (ئەی و سی) تێدایه و بەسووردە ۆ بۆ شەو كوێری‌ و رۆماتیزمی جومگەكان‌.
بە سوودە بۆ هەناسە تەنگی.
بەرزی گوشاری خوێن كەم دەكاتەوە و بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیه.
رێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسێنی تێدایە كە بە (لیكۆبین) دەناسرێت و كار لەسەر كەمكردنەوەی شێرپەنجەی پرۆستات و كۆڵۆن و نەخۆشییەكانی دڵ دەكات.
فێنك كەرەوەی لەشە و تا دادەبەزێنێت.
یارمەتیدەرە بۆ خاوبوونەوەی ماسوولكەكان، چونكە دەوڵەمەندە بە كانزاكانی مەگنیسۆم و پۆتاسیۆم.
كرداری هەرس ئاسان دەكات و ریخۆڵەكان بەهێز دەكات و، بۆ نە‌خۆشییەكانی گەدە ‌بەسوودە‌.
بەسوودە بۆ یاریزانانی لەشجوانی چونكە دەوڵەمەندە بە ترشی ئەمینی سیترۆلین و ماددەی لیكۆبین كە گەشەی لەش بەهێز دەكات.
دڵەڕاوكێ و لەش داهێزران كەم دەكاتەوە.
 


1668 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations