كتێبێكی قەبارە گەورە لەبارەی شەڕی ناوخۆی كورد بڵاودەكرێتەوە

06.08.2020

لڤین: 
كتێبێكی بەڵگەنامەیی لەبارەی شەڕی ناوخۆی كورد بە قەبارەی 500 لاپەڕە بڵاودەكرێتەوە، تیایدا مێژووی شەڕی ناوخۆ و دواین شەڕەكانی كورد بۆخۆی بە بەڵگەنامەوە خراوەتەڕوو. 


كتێبی ( شەڕی ناوخۆی كورد – بۆچی سەری هەڵدا، چۆن گەشەی كرد، سەرئەنجام) لە نووسینی (سەلاح رەشید) بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان بخرێتە بازاڕەكانەوە. 


كتێبەكە لە دوو توێی 500 لاپەڕەدایە و باس لە شێوە و جۆرەكانی شەڕی ناوخۆ، مێژوی دێرینی ئەو شەڕە و ناكۆكی و شەڕەكانی نێوان باڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 1961 تا 1970، كاریگەری دەرەوە لەسەر ناكۆكیەكانی ئەو قۆناغە، هەرەس و هەڵسانەوە. 


كتێبەكە لە نوسینی سەڵاح رەشیدە و باس لە قۆناغەكانی دواتر دەكات كە یەكێتی نیشتیمانی تیادا دامەزرا باس لە شەڕی نێوان لایەنە كوردیەكان كراوە و دەیاننامە، بروسكە، راپۆرت، رونكردنەوە و چاوپێكەوتنی هەمەجۆر و فرە سەرچاوە، دەربارەی هەمولاكانی شەڕی ناوخۆ كە بۆ یەكەمجارە بڵاودەكرێتەوە. 

1294 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations