بۆ یەكەمجار بەرزترین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم راگەیەندرا

06.08.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆ یەكەمجار تووشبوونی 507 كەسی بە كۆرۆنا راگەیاند و ئەوەش یەكەمجارە كە لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەو ژمارەیە تۆمار بكرێتژمارەی گیان لەدەستدانیش 600 كەسی تێپەڕكرد. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 522 پشكنین ئەنجامدراوە و تیایدا 507 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەولێر 244 تووشبوو لە دهۆك 92 تووشبوو لە سلێمانی 70 تووشبوو لە راپەڕین 59 تووشبوو لە گەرمیان 28تووشبوو تۆمار كراون. 

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە 132 تووشبوو چاكبوونەتەوە بە بێ ‌ئاماری چاكبوونەوە لە سلێمانی،هەر لەو ماوەیەدا  14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە شەش كەس لە هەولێر و پێنج كەس لە سلێمانی و دوو كەس لە دهۆك و یەك كەس لە گەرمیان بوون. 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی كۆرۆنا تا ئێستا 218 هەزار و 694 پشكنین ئەنجادراوە و تیایدا 16 هەزار و 84 تووشبوو تۆمار كراوە كە لە نێویاندا نۆ هەزار و 843 كەس چاكبوونەتەوە و 611 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

1509 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations