یەکێتی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن دەستپێکرد

09.08.2020

لڤین:
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی به‌شێوازێكی نوێ‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عێراق ده‌كات، پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنێكیش ده‌كات كه‌ دوربێت له‌هه‌موو ساخته‌كاریه‌ك.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشەممه‌ جه‌زای سه‌ید مجید له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، پێشوازی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و ئاسۆ شێخ جه‌نگی كرد  رایگه‌یاند، لە دیدارەکەدا ئاماژە بەوەکرا یه‌كێتی به‌شێوازێكی نوێ‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌ن كه‌ دوربێت له‌هه‌مو ساخته‌كاریه‌ك چونكه‌ ئه‌مڕۆ شه‌رعیترین حكومه‌ته‌كانی دنیا ئه‌و حكومه‌تانه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ و هه‌رئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ حكومه‌تێك كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات".

وتیشی" له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی گشتگیرین تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق بگونجێت بۆ هاتنه‌كایه‌ی حكومه‌تێك كه‌ تیایدا داواكاری هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكات". 


هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌ وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و د. ئاسۆ شێخ جه‌نگی خۆشحاڵی خۆیان به‌ بونی جه‌زای سه‌ید مجید به‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ده‌ربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌.

 جه‌ختیشیان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وی كۆنگره‌ی چوار و بارودۆخی دوای كۆنگره‌ و كۆرۆناش ته‌وه‌رێكیتری  گفتوگۆكه‌بو.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردولا باسیان له‌ باشتركردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵك كرد به‌جۆرێك حكومه‌ت ده‌بێت ژیانێكی شایسته‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دابینبكات، جه‌ختیان له‌ جێبه‌جێكردنی میكانیزمه‌ نوێیه‌كان كرده‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاری حزبایه‌تی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتییان له‌سه‌ر ئۆرگانه‌كان به‌ گرنگ وه‌سفكرد

1738 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations