محەمەد ئەمین پێنجوێنی داوایەكی بەپەلە لە مەسعود بارزانی و نێچيرڤان بارزانی دەكات

19.08.2020

لڤین: 
محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر، داوای لە مەسعود بارزانی سەرۆكی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەكات، گەمارۆی سەر كەمپی مەخمور هەڵبگیرێت.

ناوبراو لە هەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژەی بە پێشوازیكرنی لەشاندێكی كەمپی مەخمور كردووە و دەڵێت "بە ناوی مرۆڤایەتیەوە داواتان لێ دەكەین كەئەو ئەمبارگۆیە لاببرێت".

پێنجوێنی دەڵێت شاندەكە باسی دۆخی خراپی كەمپەكەیان كردووە و داواش دەكات ڕێگە بدەن بە نەخۆشەكانی كۆرۆنا كە لە هەولێر چارەسەر وەربگرن،  ڕێگە بدەن بە كرێكارە ئاوەرەكان كە لە شاری هەولێر پارەی نان پەیدا بكەن،  لە زاڵگەی مەخمور - هەولێر ژنی دووگیان ئەوەندە دوانەخرێت و رێگەی لێنەگیرێت ھەتا بە ژانی منداڵەوە بمرێت. 

4525 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations