لە كۆتایدا میسی لە بەرشەلۆنە مایەوە

04.09.2020

لڤین: 
لە كۆتایدا میسی بڕیاری مانەوەی لە بەرشەلۆنەدا و باسیش لە بێوەفایی سەرۆكی یانەكە دەكات كە بەڵێنەكەی لەگەڵیدا نەبردووەتەسەر. 


پێگەی گۆڵ دیدارێكی لەگەڵ لیۆنێل میسی ، ئەستێرەی مێژووی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە  بڵاو كردەوە و تیایدا رایگەیاند: هەمیشە لەوباوەڕەدا بووم كە پێویستە كۆمەڵێك یاریزانی لاو بهێنینە یانەكە چونكە كاتم لێرە بەرەو كۆتایی دەڕوات .


ئەو ئەستێرە مێژوویەی یانەكە ئاماژەی بەوە كردووە نایەوێت بڕواتە دادگا دژی یانەی ژیانی بجەنگێت، هەر بۆیە بڕیاری مانەوەی داوە و دەشڵێت "لە سەرەتای وەرزەوە بارتۆمیۆ پێی ڕاگەیاندم كە چاوەڕوان بم تا كۆتایی وەرز ئەوكات دەتوانم بە ویستی خۆم بڕیار بدەم ، بەڵام ئەو بێ وەفا بوو بەرامبەر ئەو بەڵێنەی ".


 میسی راشیگەیاند "ئەوەی ئازارم دەدات گومانە لە خۆشەویستی من بۆبەرشەلۆنە، گرنگ نیە من دەمێنمەوە یاخود دەڕۆم، گرنگ خۆشەویستی منە بۆ ئەم یانەیە".


لیۆ بەبیری دەهێنێتەوە بڕیاری رۆشتنی لە یانەكە زۆر سەخت بووە و پەیوەندی بە تەنها دۆڕانەكەیان بەرامبەر بە بایرن نەبووە بەڵكو "زۆر كێشەی دیكە بوو، ڕاستە من وتوومە دەمەوێت لە بەرشە كۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم بەڵام من ئامانجم بەدەست هێنانی نازناوە". 


ئەو دەڵێت چامپیۆنس لیگ هەمیشە ئەگەری بردنەوە و دۆڕان هەیە بەڵام ئەو نایەوێت "جارێكی دیكە ئەنجامەكانی ڕۆما و لیڤەرپوول و بایرن دووبارە ببێتەوە ".


ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لە قسەكانیدا روو دەكاتە ئەو كەسانەی بە بڕیاری رۆشتنی نیگەران بوون و بەڵێنیان پێدەدات قەرەبووی ئەو دڵتەنگیەیان بكاتەوە. 

973 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations