تاڵێك قژی لینكۆڵن به‌ زیاتر له‌ 81 هه‌زار دۆلار فرۆشرا

15.09.2020

لڤین:
تاڵێك قژی "ئه‌براهام لینكۆڵن" شانزه‌یه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ له‌ ساڵی 1865 كوژرا، له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا به‌ زیاتر له‌ 81 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.

به‌پێی زانیاریه‌كان، تاڵه‌ قژه‌كه‌ نوسراوێكی له‌گه‌ڵدا بوه‌، كه‌ له‌كاتی كوژرانی پێی بوه‌ و خوێناوی بوه‌، زیادكردنه‌كه‌ش له‌ خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرای " RB auction" له‌ بۆستن ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ناسنامه‌ی كڕیاره‌كه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌.

تاڵه‌ قژه‌كه‌ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌رمی لینكۆڵن لێكرابوه‌وه‌، كه‌ له‌ شانۆی "فۆرد" له‌ واشنتۆنی پایته‌خت له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێك به‌ناوی "جۆن ویلكس بۆس" كوژرا، تاڵه‌كه‌ له‌سه‌ر كاغه‌زێك جێگیركراوه‌، هه‌روه‌ها نوسراوه‌كه‌، كه‌ به‌ "بروسكه‌" نێردرابو، كاتژمێر 11ی شه‌وی 14-4-1865 گه‌یشتبوه‌ واشنتۆن.

خانه‌ی زیادكردنه‌ ئاشكراكه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد تاڵه‌ قژه‌كه‌ و نوسراوه‌كه‌ نرخیان بگاته‌ 75 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتری كرد و گه‌یشته‌ 81 هه‌زار و 250 دۆلار.
له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر بڵاوكرابوه‌وه‌ و باسیان له‌وه‌ده‌كرد "ئیدوین ستانتۆن" وه‌زیری شه‌ڕی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی ناكۆكییه‌ تایبه‌ته‌كانیانه‌وه‌، له‌ پیلانگێڕیه‌ك بۆ كوشتنی لینكۆڵن به‌شداربوبێت.

758 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations