ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکرایەوە

15.09.2020

لڤین:
هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، 63 توشبوی نوێی کۆرونا دەستنیشانکراون و کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش گەیشتوەتە 46 حاڵەت.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 63 توشبوی نوێی کۆرونا تۆمارکراون، کە 34 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 29 کەسی دیکەیان لە رەگەزی مێن، کە 29 کەس لە حەسەکە، 6 لە قامیشلۆ، 2 لە دێرک، یەک حاڵەت لە عامودا، 3 حاڵەت لە تلتەمر، 14 حاڵەت لە رەققە، 5 حاڵەت لە تەبقا، 2 لە کۆبانێ بون.

ئاماژەی بەوەشکرد، 9 توشبوی کۆرۆنا لە دوێنێوە چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا 309 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و 194 کەسیش لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن. 

131 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations