پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

15.09.2020

لڤین:

سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ سێ شەممەی بڵاوكردەوە و بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش بەردەوامی بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای لە ئەستۆكردنی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەدات و لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەش، دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای ماف و ئەركی نەخۆش دەدات.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان:..

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/9/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

95 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations