لاهور شێخ جەنگی: بەردەوام دەبم لەپشتیوانی كردنی مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر

15.09.2020

لڤین: 

هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند لەسەر رێبازی مام جەلال بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنی مەسیحیەكان و پێكهاتەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان. 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی ئەمڕۆ لەگەڵ یوسف تۆما مورقس، سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كەركوك وسلێمانی كۆبوویەوە و دوای كۆبونەوەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبم لەپشتیوانی كردنی مەسیحییەكان وهەموو پێكهاتەكانی تر لەعێراق و لەهەرێمی كوردستان. 


ئەو دیدارە بۆ پیرۆزبایی بووە لە وەرگرتنی پۆستی هاوسەرۆكی بیەكێتی و تیایدا هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاندووە "برایەتی وپێكەوەژیان فەلسەفەی كاری سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە بەتایبەتی لەكەركوك".


لاهور شێخ جەنگی دەستخۆشی لێكردوون بۆ كار وپڕۆژە خزمەتگوزاری ومرۆییەكانیان "پشتیوانی تەواوی خۆم و سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانم بۆ دووپاتكردنەوە".

259 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations