بریكاری وەزیری ناوخۆ لە روونكردنەوەكەی قوباد تاڵەبانی نیگەرانە

15.09.2020

لڤین: 
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ زۆر نیگەرانە لە ڕوونكردنەوەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و رەتیدەكاتەوە ئاگاداری ئەو روونكردنەوەیە بوو بێت. 

كارزان مەجید، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاشكرای دەكات، لیوا چەتۆ زۆر نیگەرانە و ئاگای لەو ڕوونكردنەوەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نییە.

لێپرسراوی راگەیاندنی بریكاری وەزیری ناوخۆ ئەوەشی راگەیاندووە، پێدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارێكی چارەنووسساز بدات، بەڵام هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو بڕیارەوە رانەگەیاندووە.  

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە ئەو لێدوانەی لە ماوەی رابردوو لەبارەی پابەندنەبوون بە بڕیاری حكومەتی هەرێم بڵاوكرابوویەوەكە گوایە لە سنوری سلێمانی پابەندی ئەو بڕیارە نابن. دەڵێت چەتۆ ساڵح لێدوانی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران نەداوە .

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: لەبەر هەستیاری دۆخەكە لێكۆڵینەوەمان لەم بابەتە كردووە و بۆمان دەركەوتووە كە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، وەكو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەك هیچ لێدوانێكی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام .

3019 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations