سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە بەغدا سەربڕدران

16.09.2020

لڤین:

سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە ماڵەكەی خۆیاندا سەربڕان، تا ئێستا هێزە ئەمنیەكانیش لەوبارەیەوە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، کچەکە ناوی شیلان داراـیە خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە، پێش ئەوەی شەوی رابردوو سەریان ببڕدرێت، کچەکە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە "ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا باس دەکرێت "شیلان تاقانەی دایک و باوکی بووە و، خوێندکاری  کۆلێژی دەرمانسازییە".

234 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations