کازمی میكانیزمێكی نوێ بۆ كۆتایهێنان بە فەرمانبەرانی بندیوار دادەنرێت

16.09.2020

لڤین:

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی حکومەتی عێراق ئاماژە بۆئەوەدەکات میكانیزمێكی نوێ بۆ كۆتایی هێنان بە فەرمانبەرانی بندیوار دادەنرێت و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی جیاكردنەوەی فەرمانبەرانی راستەقینە لە بندیوارەكان كراوە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆكی حكومەتی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا"ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاشكراكردو رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دانانی میكانیزمێكی نوێ كراوە بۆ كۆتایی هێنان بە دیاردەی بندیوارەكان".

وتیشی"ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی چۆنیەتی دڵنیابوون لە فەرمانبەران و ژمارەی راستەقینەیان كردووە، بۆئەوەی لە بندیوارەكان جیابكرێنەوە، ئەمەش هەنگاوی یەكەم دەبێت بۆ نەهێشتنی دیاردەی بندیواری".

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ئاماژەی بەوەشكرد"مستەفا كازمی لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ پێكهێنانی تیمێكی تایبەت كە میكانیزمێكی نوێ پێشكەش بكەن بۆ تەواوكردنی داتاكانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی بوونەتە هۆی جیانەكردنەوەی فەرمانبەرانی راستەقینە لە بندیوارەكان".

995 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations